بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: دانیال مەسوونی ٢٥ ساڵە خەڵکی ساحێبی سەقز، خوێندکاری ئەندازیاری، بۆ جاری دووەم بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزەسەرکوتگەرەکانەوە ڕفێندرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دانیال مەسونی دوای دادگایی کردنی لە دادگای ئینقلابی سەقز، جارێکی دیکە بۆ زیندان گوازرایەوە و هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەر کردنی کاتی لە زیندانی سەقز تێدە پەڕێ.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت ،کە ناوبراو لە قەرەنتیندایە و ڕێگەی پێ نەدراوە چاوی بە بنەماڵەکەی بکەوێت ، هەروەها دادوەری دۆسیەکەی توندترین سزای لە دۆسیەکەدا پێداوە.
