دەستبەسەر کردنی چالاکێکی مەدەنی لە لایەن ھێزە ئەمنییەکان لە سنە 

بە پێی راپۆرتی ھەواڵنێری ھانا ،رۆژی سێشەمە رێکەوتی ٤ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ شارۆمەندێک بە ناوی موختار کەریمە چالاکی مەدەنی ، ٥٣ ساڵ تەمەن و خەڵکی سنە لە لایەن ھێزە ئەمەنیتیەکان لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گۆازراوەتەوە.

شایانی باسە تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە ھیچ ھەواڵێک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نیە.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular