دەستبەسەر کردنی ٣ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی واران محەمەدنژاد لە سنە 

بە پێی سەرچاوە ھەواڵی ھانا ،رۆژی یەکشەممە ١٦ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی واران محەمەدنژاد، بە ناوەکانی ویدا محەمەدنژاد خوشک ،سەحەر وەھابی دایک و پەیام میری ھاوسەری واران محەمەدنژاد، لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان دەستبەسەر کراون.

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو ،ئەم شارۆمەندانە کە بۆ پێڕاگەیشتن لە بارودۆخی واران رۆشتبوون،لە گرتووخانەی «شھرامفر» سنە لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان دەستبەسەر کراون .
شایانی باسە رۆژی پێنج شەممە ١٣ی ئوکتوبر واران محەمەدنژاد خوێندکاری باڵای ھونەر ،لە زانکۆی شاری یزد و ئەندامی ناوەندی «نۆژین» لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی شھرامفر سنە گوازراوەتەوە .
 

RELATED ARTICLES

Most Popular