بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەست رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی چوار شەممە “27ی سێپتێمبێری 2023” سۆلماز حەسەن زادە خوشکی گیانبەختکردوو محەممەد حەسەن زادە لەگەڵ سێ شارۆمەندی دیکە بە ناوەکانی شەیدا رەزایی ، سیمین و خوشکی شیرین خەیات لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەر کراون و گواستراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
شیرین خەیات پزیشک ، ئەندامی کۆمەڵەی مامایی ئێران و راهێنەری منداڵبوونی فیزیولۆژیە .
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ئەم شارۆمەندانە لە رێگای رۆیشتن بۆ شاری سەقز بوون کە هێزە ئەمنیەتیەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەریان کردوون .
سۆلماز حەسەن زادە پێشتریش لە رۆژی سێ شەممە "٥ی سێپتێمبێری ٢٠٢٣" لە گەڵ باوکی "ئەحمەد حەسەن زادە" پاش بانگهێشتی بۆ وەزارەتی ئیتڵاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرابوو .
محەممەد حەسەن زادە تەمەن ٢٨ ساڵ لە مانگی ئابانی ١٤٠١ ، لە کاتی خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە شاری بۆکان بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان گیانی لە دەستدا .
تا ئێستا زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە پەواڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندانە بەر دەست نیە .