دەستبەسەر کردنی سێ شارۆمەندی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا؛ لە ڕۆژانی ڕابردوو دا سێ شارۆمەندی دیکە بە ناوی “ڕامیار مینبەری کوڕی نەجمەدین، فەرید مینبەری کوڕی فارۆق خاڵکی ئاوایی نییەر سەر بە سنە و ئەمیر یوسفی خەڵکی سنە و دانیشتوی مەریوان” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

تا کاتی ڕاگەیەندنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ئەم سێ شارۆمەندە زانیاریەک لە بەر دەستا نیە.

RELATED ARTICLES

Most Popular