بە پێی راپۆرتی ھەواڵنێری ھانا ،سێ شارۆمەند بە ناوەکانی سیروان ئەردەڵان ،فەرزاد ئەحمەدی و گۆران محەمەدی خەڵکی شاری سەقز لە درێژەی نارەزایەتیەکان ،لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان دەستبەسەر کرانون و بۆ شوێنێکی نادیار گۆازراونەتەوە.
لە ماوەی چوار حەفتەی رابردوو و پاش کوشتنی حکوومەتی مەھسا ئەمینی ،خۆپیشاندان و نارەزایەتی ھەموو شارەکانی ئێران و بە تایبەتی کوردستانی گرتەوە ،بە جۆرێک کە ئەم خۆپیشاندانانە لە حەفتەکانی رابردوودا رەوەندێکی دیکەی بە خۆ گرتووە و ھەموو نیزامی گردوتە ئامانج
شایانی باسە کە لەم ماوەدا بە سەدان کەس کوژراو و بریندار بوون و لانیکەم ھەزاران کەس دەستبەسەر کراون