دەستبەسەر کردنی دو شارۆمەندی دیکە لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان

بە پێی سەرچاوە ھەواڵی ھانا ،رۆژی یەکشەممە ٩ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ شارۆمەندێک بە ناوی سیروان عەزیزی ٣٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سنە لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گۆازراوەتەوە .

 

ھەروەھا رۆژی شەمە ٨ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ شارۆمەندێکی تر بە ناوی عیرفان عەبدی ،خەڵکی سەقز لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان دەستبەسەر کراوە.

جێگەی ئاماژەیە :تا ئێستا ھیچ جۆرە زانیاریەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو دو شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.

RELATED ARTICLES

Most Popular