بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی دووشەممە “٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کوردی تەمەن ٧٣ ساڵ بە ناوی “محەممەد ئەمین محەمەدی” خەڵکی ئاوایی “تەمرچین”ی پیرانشار ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای دوو ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و پاشان بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی پیرانشارەوە بە تۆمەتی "هاوکارانی لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" بە دوو ساڵ بەندکران سزا دراوە .
شایانی باسە محەممەد ئەمین محەممەدی لە رێکەوتی "١٣ی خەرمانانی ١٤٠٢" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ کرا و پاش ٧٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پڕۆسەی دادڕەسی ئازاد کرابوو .