بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەسعەد محەممەدی چالاکی مەدەنی و خەڵکی سنە ، کە پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” سزای ساڵێک زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێنرابوو ، رۆژی سێشەممە “١٧ی رێبەندانی ١٤٠٢” پاش بانگ کرانی بۆ لقی جێبەجێکاری ئەحکامی کەیفەری دادسەرای گشتی و شۆڕشی سنە ، دەستبەسەر و بۆ جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا .
ناوبراو لە رێکەوتی "٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢" بێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .
