دەستبەسەر کران و ڕاگواستنی ئاکام خزر زادە بۆ بەندیخانەی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی

هانا : ڕۆژی یەکشەممە “١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣” ئاکام (عەبدولسەلام) خزرزادە شارۆمەندی کوردی خەڵکی ئاوایی “کانی بداغ”ی پیرانشار ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا .

ئەم شارۆمەندە پێشتر لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانی دووی پیرانشار بە سەرۆکایەتی قازی "مەجید ئەمیر محەمەدی" بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران لە ڕێگای هەڵگرتن و ڕاگرتنی چەک" بە دوو ساڵ بەندکران بە حساب کردنی ماوەی دەستبەسەر کرانی پێشوویی سزا درابوو .

ناوبراو لە رێکەوتی ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠١ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتیەکانی ورمێ ڕاگوێزرا و پاش کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە لە رێکەوتی ١٨ی خەرمانانی هەمان ساڵ ، بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا و پاشان لە رێکەوتی "٢٠ی خەرمانانی ١٤٠١" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا .

RELATED ARTICLES

Most Popular