بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شارۆمەندێک بە ناوی “مەسعود محەمەدی” خەڵکی ئاوایی “گۆل”ی سەر بە بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛پێنج ڕۆژ لەمەوبەر مەسعود محەمەدی لە شوێنی کارەکەی لە شەقامی ئازادگانی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .