بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە “٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣” مامۆستایەک بە ناوی “ئازاد خادم” خەڵکی سەقز ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئازاد خادم ، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی دەست نەکەوتووە .
شایانی باسە تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵی هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .