دەستبەسەر کرانی چوار شارۆمەند لەوانە مێرمنداڵێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەوڵاوا

هانا : ڕۆژی سێشەممە “١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” چوار شارۆمەند بە ناوەکانی “جەعفەر ئەردەڵان تەمەن ٤٠ ساڵ ، محەمەد کەریمی تەمەن ٣١ ساڵ ، حەمید ساڵحی نژاد تەمەن ٢٨ ساڵ و سینا ئەسەدی حەکیم” تەمەن ١٥ ساڵ خەڵکی ئاوایی “دێوزناو”ی سەر بە سەوڵاوا ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ ئەم چوار شارۆمەندە بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە ئاوایی دێوزناو دەستبەسەر کراون .

 

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular