بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی سێشەممە “١ی رەشەمەی ١٤٠٢” چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “دانا لنج ئابادی” تەمەن ٣٤ ساڵ خێزاندار و زیندانی سیاسی پێشوو و خەڵکی مەریوان ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەریوان ڕاگوێزراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣ی رەشەمەی ١٤٠٢" ناوبراو لە دادسەرای گشتی و شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" تۆمەتبار و بە قەراری گرتنی کاتی یەک مانگە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەریوان گەڕێندراوەتەوە .
ناوبراو پێشتر لە ساڵی ٩١ پاش بەڕێوچوونی گردبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نوری مەریوان ، لە ناڕەزایی بەرامبەر لە سێدارەدرانی سێ زیندانی سیاسی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" بە ساڵێک زیندان و بە تۆمەتی "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی" بە هەشت مانگ زیندان و لێدانی ٥٠ قامچی مەحکوم کرابوو .
