هانا : ئەمڕۆ پێنج شەممە “١٣ی گوڵانی ١٤٠٣” سێ شارۆمەندی دیکەی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کران .
ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "فەخرەدین مودەڕسی خەڵکی ئاوایی "دەشمەس" ئومیدرەشید پاک خەڵکی ئاوایی "ئاڵیاوا" و رەحیم رەفعەتی" خەڵکی شنۆ ، سەلمێنراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵانی ١٤٠٣ دوو شارۆمەندیتر بە ناوەکانی "حەسەن رەسوڵی و مەولود روستا" هەر دووکیان خەڵکی ئاوایی "حەسەن نوران"ی شنۆ ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
ئەم شارۆمەندانە بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراون .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .