بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ سێشەممە “١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣” هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
ناسنامەی ئەم هونەرمەندە کوردە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "ئومید ئەحمەدنژاد" تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی "قەجی ئاوای" مەهاباد ، سەلمێنراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
تا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران ، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە و شوێنی ڕاگرتنی هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .