بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی دووشەممە “١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢” شۆڕش ئەبوبەکری ناسراو بە شۆڕەسوار هونەرمەند و گۆرانیبێژی خەڵکی سەردەشت ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردووە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .