دەستبەسەر کرانی هوشمەند مورادی ، لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژینا

هانا : ڕۆژی شەممە “٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “هوشمەند مورادی” خەڵکی تکاب و دانیشتوویی تاران و لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژینا سەر لە نوێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو بە بێ پێدرانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی بە لێدان و توندوتیژی دەستبەسەر کراوە .

هوشمەند مورادی پێشتریش لە پەیوەند لەگەڵ چالاکیەکانی پێشینەی دەستبەسەر کران و ڕەوانە کران بۆ دادگای  هەبووە .

ناوبراو پێشتر لە سەردەمی شۆڕشی ژینا لە تاران لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی یەک مانگ لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکاندا بوو ، بەم بۆنە پاش ئازاد کرانی ماوەی نزیک بە مانگێک لە نەخۆشخانەیەکی تاران بەستەری کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular