بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی سێشەممە “٨ی رەشەمەی ١٤٠٢” مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناسنامەی “مەتین رازییان” خەڵکی ئاوایی “ملە” و دانیشتوویی سەقز ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە گەڕەکی ساڵحاوای سەقز دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم مێرمنداڵە بۆ ئاگادار بوون لە دۆخی منداڵەکەیان بێ ئاکام بووە .