بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “١٢ی گوڵانی ١٤٠٣” مێرمنداڵێک بە ناوی “موبین شێخەپوور” خەڵکی ئاوایی “قومقەڵا”ی مەهاباد ، پاش بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم مێرمنداڵە کوردە پێشتریش لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەهابادەوە بانگ کراوە و ئازار و ئەشکەنجە دراوە .