بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٢٧ی رەشەمەی ١٤٠٢” مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی “ماردین گاگەشی” خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە یەکێک لە شەقامەکانی پیرانشار لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .