دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی خانەنشین لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

هانا : شەوی سێشەممە “١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣” ئیسماعیل مەعروفی مامۆستای خانشینی دانیشتووی پیرانشار خاوەن ٣٠ ساڵ پێشینەی مامۆستایەتی ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزە ئەمنییەکان کاژێر  یازدەی شەو بەبێ بەڵگەی یاسایی چوونەتە سەر ماڵی ئەم مامۆستایە و پاش پشکنینی ماڵەکەی و گرتنی مۆبایلەکەی دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular