دەستبەسەر کرانی لاوێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی چوارشەممە “٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣” لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “محەممەدرەزا قەیتەرانی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ماڵی باوکی ئەم شارۆمەندە بە لێدان و توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە .

پێویستە ئەماژەی پێ بکرێت کە ناوبراو پێشتریش لە ناڕەزاییەکانی ساڵی ١٤٠١ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد دەستبەسەر کرا و پاش سێ مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular