دەستبەسەر کرانی لانیکەم ٦ چالاکی مەدەنی و ژینگە پارێزی لە ڕێورەسمی بە خاک سپاردنی ئیسماعیل کەریمی

هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣” پاش کۆتایی هاتنی رێورەسمی بە خاک سپاردنی ئیسماعیل کەریمی چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی کامیاران ، لانیکەم ٦ چالاکی مەدەنی و ژینگە پارێزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

ناسنامەی ئەم شەش چالاکە مەدەنی و ژینگە پارێزیە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : "حەمید سەبزە" بەڕێوبەری ئەنجومەنی ژینگە پارێزی ژیوای پاوە و هەواڵنێر و "فەریدە وەیسی" چالاکی مەدەنی و هەواڵنێر خەڵکی پاوە و "ئامانج قوربانی ، ئەمیر نەدیمی ، فەرزین موفقی چالاکی مەدەنی و ژینگە پارێزی و حسام مەهدی" لە مامۆستایانی پەروەردە و خەڵکی کامیاران ، سەلمێنراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم چالاکە مەدەنی و ژینگە پارێزییانە پاش کۆتایی هاتنی رێورەسمی بە خاک سپاردنی ئیسماعیل کەریمی لە نزیک رێستۆڕانتی کوێستان لە جادەی نێوان سنە بۆ کامیاران بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان و هەڕەشە بە چەکی کڵاشینکۆف و لێدان دەستبەسەر کراون و پاشان بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی کامیاران ڕاگوێزراون .

RELATED ARTICLES

Most Popular