بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی هەینی “٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” شارۆمەندێکی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە بۆ هانا "دلێر زاهیدی پور" خەڵکی مەریوان سەلمێنراوە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .