دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە میاندواو 

هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری میاندواو هەواڵی دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک بە ناوی “شەهرام رەنجبەر”یان ڕاگەیاند .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ڕۆژی دووشەممە "٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢" ناوبراو بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .

شەهرام رەنجبەر تەمەن ٢٧ ساڵ خێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی "گامێش گوڵی" سەر بە میاندواوە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular