بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە “٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢” کاژێر سێ و سی خولەک شارۆمەندێک بە ناسنامەی “حامد بێهراج” تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی ئاوایی “سرین چاوە”ی پیرانشار ، لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم لاوە کوردە بەردەست نیە .
