دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە ئیلام 

هانا : رۆژی شەممە “١١ ی نوامبری ٢٠٢٣”  شارۆمەندێک بە ناسنامەی “مێهراب کوشا” خەڵکی شاری “کارزان” سەر بە ئیلام ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسراوەتەوە .

بەپێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە کاتی دەستبەسەر کران لە رێگای کارزان لە ئۆتۆمبێلەکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە تەقەی لێکراوە و لاقی بریندار بووە .

تا ئێستا زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و دۆخی تەندرووستی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular