لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر کردنەکان لە کوردستان ، شارۆمەندێک بە ناوی “زانیار مەحموودی” تەمەن 24 ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : زانیار مەحموودی رۆژی پێنج شەممە “2ی نوامبری 2023” لە ماڵی باوکی بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە گواسراوەتە بۆ شوێنێکی نادیار .
تا ساتی بڵاو کردنەوە ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی راگرتنی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .