دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە قوچان بە هۆی بڵاو کردنەوەی ئیستۆری سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم رەئیسی

هانا : ڕۆژی دووشەممە “٣١ی گوڵانی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “رەزا بەبر نژاد” برای مەهدی بەبر نژاد لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە قوچان ، بە هۆی بڵاو کردنەوەی ئیستۆری لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی سەبارەت بە مردنی ئیبراهیم رەئیسی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە ، هێزەئەمنییەکان بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی چوونەتە ماڵی ناوبراو و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە .

مەهدی بەبر نژاد لاوی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی قوچان ، لە جەریانی شۆڕشی ژینا  لە رێکەوتی "٣٠خەرمانانی ١٤٠١" بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت گیانی لەدەستدا .

RELATED ARTICLES

Most Popular