دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی شنۆ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە “٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “جەعفەر جەسوری” تەمەن ٤٩ ساڵ و خەڵکی شنۆ ، دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ ئەم شارۆمەندە بازرگانی میوەیە کە دوای گەڕانەوەی لە شیمالی ئێران ، لە ڕێی پەیوەندی تەلەفونیەوە ئاگادار کراوەتەوە کە سەردانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شنۆ بکات و پاشان دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە و شوێنی ڕاگیرانی بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular