دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد پاش بانگ کرانی بۆ دادگای شۆڕشی ورمێ

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی دووشەممە “٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “سەمەد شابۆیی” تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “شاهوانە”ی سەر بە شنۆ ، پاش بانگ کران بۆ دادگای شۆڕشی ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە .

شایانی باسە ناوبراو پێشتریش لە رێکەوتی "٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢" دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرابوو و پاشان ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ ، بە دانانی بارمتەی سێ ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو .

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت سەمەد شابۆیی برای "سیامەند شابۆیی" لە ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانە کە لە لایەن فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانەوە لە پارێزگای  هەولێر تیرۆر کرا .

RELATED ARTICLES

Most Popular