دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە نەغەدە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ دووشەممە “١ی گەلاوێژی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “رامین زەلە” خەڵکی نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، ئەم شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular