بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : بەڕەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە “٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” ، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “عیسا عەلیزادە” تەمەن ٣٧ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی خۆیی ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
سەرچاوەکانی هانا ڕایانگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی بە چەندین ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوزاوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە شوێنی ڕاگیرانی و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .