هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “یونس نەبی زادە” تەمەن ٣٠ ساڵ خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی “دلۆ” سەر بە ناوچەی دیزەج دۆڵی ورمێ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ڕاپۆرتی کەیشتوو ؛ ناوبراو بە بێ پێدرانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، پاش دەستبەسەر کرانی یونس نەبی زادە هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ماڵی ئەم شارۆمەندە و ماڵەکەیان پشکنیوە .