دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد له لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “عوسمان گەلاوێژی” خەڵکی پیرانشار ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزەئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە و دەستیان بە سەر مۆبایلەکەیدا گرتووە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular