بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی سێشەممە “١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣” شارۆمەندێک به ناوی “محەممەد خالد رەسوڵزادە” تەمەن ٤٠ ساڵ خێزاندار ، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی ئاوایی “بندرێ”ی سەر بە پیرانشار ، بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە چوونەتە ماڵی ئەم شارۆمەندە ماڵەکەیان پشکنیوە دەستیان گرتووە بە سەر هەندێک لە کەلوپەلەکانیدا و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .