دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە “١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “عادل کاکە” تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی جەمال و خەڵکی ئاوایی “دۆستاڵی” مەهاباد بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵی باوکی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

 

شایانی باسە کە ئەمڕۆ سێشەممە "١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣" لانیکەم ٤ شارۆمەندی کوردی خەڵکی مەهاباد کە دوو کەسیان لە ئەندامانی بنەماڵەی شۆڕشی ژینا بوون لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و زانیاریەکانیان لە لایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە بڵاو کراوەتەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular