بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ پێنجشەممە “١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “سلێمان چوپانی” خێزاندار باوکی سێ منداڵ و خەڵکی “گردەشگانە”ی پیرانشار ، بە بێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .