بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا لە شاری تاران : ڕۆژی دووشەممە “١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “حەمید فەرهادی” خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ناوبراو بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان" دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .