هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری کامیاران هەواڵی دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی تەمەن ٢٧ ساڵی خەڵکی ئەم شارەیان ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ شەش ڕۆژ لەمەوبەر شارۆمەندێک بە ناوی "رامین گورگانی" تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی کامیاران ، لە کاتی چوون بۆ شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
