بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە “١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “یوسف زیایی” تەمەن ٤٤ ساڵ ، خێزاندار باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ورمێ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ئەم شارۆمەندە بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .