بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئومید فەرەجی” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “نێ”ی مەریوان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .