بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی سێشەممە “٨ی جوزەردانی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی بە ناوی “زارا نەبی زادە” خێزاندار خاوەن منداڵێک و خەڵکی مەهاباد ، پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە .
سەرچاوەیەک لەمبارەوە زیادی کرد ، خانمی نەبی زادە لەگەڵ کوڕە تەمەن ٥ ساڵانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزراوە .
سەرچاوەکە لە درێژەدا زیادی کرد ، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کچەکەیان بێ ئاکام بووە .
شایانی باسە ناوبراو پێشتر لە رێکەوتی "٥ی بەفرانباری ١٤٠١" لە کاتێکدا کە دووگیان بوو ، لە لایەن هێزه ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .