دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی ژن بە ناوی “گەلاوێژ محەمەدی ئەرشەد” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو لە کاتی گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەی لە گەڕەکی باغی شایەگان ، بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular