دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپاوە

هانا : شەوی سێشەممە “١١ی گوڵانی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئاکۆ ئیبراهیمی” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “ئاڵکاوی” سەر بە شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە یەکێک لە قاوەخانەکانی "تاچین ئاوا" لە شنۆ ، لە لایەن هێزەکانی ئێتڵاعاتی سوپاوە لەگەڵ لێدان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

تا ئێستا زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular