بە پێی راپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی چوارشەممە “١٥ی نوابری ٢٠٢٣” شارۆمەندێک بە ناوی “ئومید مەجیدی” خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو : ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسراوەتەوە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .