بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی شەممە “١٠ی خەرمانانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “ناسر مورادی” خەڵکی ئاوایی “قۆزڵوویی” سەر بە ساین قەڵا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .
ئەم شارۆمەندە پێشتریش لە رێکەوتی ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣ ، لە پەیوەند لەگەڵ ڕێورەسمەکانی نەورۆز دەستبەسەر کرابوو .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .