بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ پێنج شەممە “١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “کورش شەریف پوور” باوکی دوو منداڵ ، خەڵکی ئاوایی “رەشدئاوا” و دانیشتوویی دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنەوە بە بێ پێدانی حوکمی دادگا لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، هێزە ئەمنییەکان پاش دەستبەسەر کردنی ناوبراویان بردووتە ماڵەکەی و ماڵەکەیان پشکنیوە و پاشان بۆ بەندیخانەی شارامفەری سنە ڕایانگواستووە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .