دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی بۆکان بە تاوانی  دەربڕین دڵخۆشی بۆ مردنی ئیبراهیم رەئیسی

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا لە شاری بۆکان : شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئەشکان ئیسماعیل نژاد” تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی محەممەد ساڵح و خەڵکی ئاوایی “قاجری” بۆکان بە تۆمەتی دەربڕینی دڵخۆشی بۆ مردنی ئیبراهیم رەئیسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە "٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣" پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان دەستبەسەر کراوە .

تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ ئاگادار بوون لە دۆخ و چارەنووسی منداڵەکەیان بێ ئاکام بووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular